مامه کۆڕنۆ

 

مامە کۆڕنۆی ڕاکشاوی گردەکەی سەیوانەکەم
سەر ڕەحەت، دڵ بگرێ، گوێ شل کە بۆ داستانەکەم
سەیرە، بەزمه، هەڵپەڕینە، پڕ لە قاقا و خەندەیه
نەعرەتەی گوێ کەڕ ئەکا، جۆش و کوڵی سەیرانەکەم

ئەرخەوان سوورە، بەهارە، گوڵشەنە، ڕازاوەیە
دەشت و کۆ ڕەنگین و پڕ شۆیە وەنەوشەی یانەکەم

خەرمەنی لالە لە کۆهساران و پێدەشت و نشێو
سوورترە لەو خوێنە باریوەی کوڵی گریانەکەم

دلبەران سرک و بەناز بەو تی نەرم و ئیستەکەی
سەد توانج ئەگرێتە ئاهووی دەشتەکەی شیروانەکەم
هەڵبڕە چاوی نمایش تێر سەرنجی ورد بدە
وەک بەجێت هێشت وا نەماوە شارەکەی جارانەکەم

مامە کوڕنوو چی بڵێم زیاتر لەوەی خالس ئەڵێ
فێست و ڕێوی و مێزەر و مەیموونە سەیری بانەکەم
وەک وتم: سەیرە لە بانە یا وەکوو نالی ئەڵێ
زیندەگیم تاڵە کە زەلکاو بێ بە تیمار خانەکەم

 

شیعر : ساڵەح دیلان

 


نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:






برچسب‌ها: شعر - ساڵەح دیلان -مامه کۆڕنۆ

تاريخ : جمعه 9 شهريور 1397 | 18:21 | نویسنده : kurdistan |
.: Weblog Themes By VatanSkin :.